لە پاکستان بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ ١١٦ کەس بەرزبووەوە

بەهۆی باران بارینی وەرزی گەرما و لافاوێکی خێرا لە پاکستان ١١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥٣ کەسیش بریندار بوون.
دەسەڵاتی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی پاکستان رایگەیاند، لە ٢٦ی حوزەیرانەوە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕی وەرزی گەرما و لافاوێکی خێرا لە سەرانسەری پاکستان، ١١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٥٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتی دەسەڵاتی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی پاکستان لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە و ٤١ کەسیش بریندار بوون.
زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان لە پارێزگای پەنجاب لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە تۆمار کراوە کە ٤٤ کەس بووە، لە دوای ئەویش پارێزگای خەیبەر پختونخوا لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە بە ٣٧ کەس، لە باشووری وڵات لە پارێزگای سند بە ١٨ کەس و لە باشووری ڕۆژئاوای وڵات لە بەلوچستان بە ١٦ حاڵەت.
دەسەڵاتی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی پاکستان بڵاویکردەوە، لە کشمیر کە لەلایەن پاکستانەوە بەڕێوەدەبرێت، کەسێک گیانی لەدەستداوە و ٥ کەسیش بریندار بوون، لەکاتێکدا لە گیلگت-بالتستان و خاکی پایتەختی ئیسلام ئاباد هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
دەسەڵاتەکە هۆشداری داوە لە ئەگەری لافاوێکی خێرا لە بەشێک لە پارێزگاکانی پەنجاب، خیبەر پختونخوا و بەلوچستان، چونکە پێشبینی دەکرێت بارانبارینی بەخوڕ تا ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام بێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی واشتنۆنی ئەمریکا هەلیکۆپتێرێکی سەربازی لە کاتی مەشق و ڕاهێنان کەوتە خوارەوە و بووە هۆی مردنی ٤ سەرباز.
ترامپ بەنیازە ڕەزامەندیی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ فرۆشتنی کەرەستە و چەک بە رژێمی داگیرکەر بە بەهای ٦.٤ ملیار دۆلار بەدەست بهێنێت.
لە شاری جەلال ئابادی پارێزگای نەنگەرهاری وڵاتی ئەفغانستان نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەهۆی فڕۆشتنی دەرمان بە ١٧ هێندەی نرخی ئاساییەکەی داخرا.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، هێرشی سەر ڕۆژنامەی ٢٦ی ئەیلوول لە شاری سەنعا، کوشندەترین هێرشە دژ بە ڕۆژنامەنووسان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.